دارایی هه‌رێم كڕین و گۆڕینى ئوتومبێلى له وه‌زاره‌ته‌كان راگرت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی بڕیارێك وەزارەتی دارایی هه‌رێمی كوردستان، كڕین و گۆڕینی ئۆتۆمبێلى بۆ وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان راگرت.
بڕیاره‌كه‌ى دارایی له نووسراوێكدا هاتووه كه رۆژی 19.6.2023 دەرچووە و وێنه‌یه‌كی لاى 964ـه.
نووسراوەكە بۆ گشت وەزارەت و فەرمانگەكانى حكومه‌ت نێردراوە، ئاماژه به‌وه‌كراوه “بەهۆی زۆری داواكاریی گۆڕین و كڕینی ئۆتۆمبێل، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی هەرێمی كوردستان هیچ داواكارییەكی لەو شێوەیەمان بۆ بەرز مەكەنەوە.”
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه 964 له سه‌رچاوه‌ى جیاجیا ده‌ستیكه‌وتووه، تاكو ساڵى 2022 حكومه‌تى هه‌رێم زیالتر له 15 هه‌زار ئۆتۆمبێلی هه‌بووه.
هه‌ر له ساڵى 2022 وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌ت ده‌ركردبوو، كه ده‌یانه‌وێت ئوتومبێله‌كانیان بگۆڕن یان بكڕن، دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلەی بەكاری دەهێنن، 10 ساڵی بەسەر تێپەڕ بووبێت و سوودی لێ وەرگیرابێت، ئەوكات داواكاری پێشكەش بكه‌ن.