سایلۆی شێخان بەم هەینییەش گەنم وەردەگرێت
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ماوەی 49 رۆژە دەرگای سایلۆی شێخان کراوەتەوە و گەنمی جوتیارانی قەزای شێخان و ئاکرێ و بەردەڕەش وەردەگرێت.
ئەندازیار خالد بیبو، بەڕێوەبەری سایلۆی شێخان بە 964ی وت، لە بەرواری 27.5.2023ـەوە دەرگای سایلۆی شێخان کراوەتەوە، بەردەوام گەنم لەو جوتیارانە وەردەگرن کەوا رەسیدیان لە سایلۆی شێخان هەیە، ئەو بڕە گەنمەی بۆ سایلۆی شێخان دانراوە کە وەریگرێت 59 هەزار تۆنە، تاوەکو ئێستا ئەوان 49 هەزار تۆنیان وەرگرتووە.
وتیشی، “ئێمە ئەمڕۆ سەرەڕای رۆژی هەینی بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و لە سایلۆی فەیدیێ دەواممان کردووە، بۆ ئەوەی دەمانەوێت جوتیارەکان گەنمەکانیان لە دەست دا نەمێنێت و وەریگرین.
سایلۆی شێخان گەنم لە جوتیارانی هەرسێ قەزای ئاکرێ و شێخان و بەردەڕەش وەردەگرێت و جوتیاری هەرێمی کوردستانن.
بەپێی رێنماییەکان سبەینێ 15.7 کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمە، بڕیاڕ بوو لە رۆژی 10.7.2023 دەرگای سایلۆ دابخرێت، بەڵام پێنج رۆژ درێژ کرایەوە و ئێمە لە هەوڵ داین درێژتری بکەینەوە چونکە جوتیارەکان گەنمیان لەلا ماوە، خالد بیبۆ وای وت.
لە سایلۆی شێخان نزیکەی 3000 جوتیار لەسەر ئاستی قەزاکانی ئاکرێ و شێخان و بەردەڕەش ناویان هەیە و رەسیدی هەیە و گەنمەکانیان رادەست دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی