کاربۆن کریدت چی بۆ دارستانەکانی هەرێم دەکات؟

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی کشتوکاڵ چووەتە ناو تۆڕی کەمکردنەوەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە هەوادا و دەیەوێت لە رێگەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانەوە پەرە بە دارستانەکان بدرێت.

وەزارەتەکە لە رێگەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، کە لە بواری کەمکردنەوەی کاربۆن و دوانەئۆکسیدی کاربۆندا کار دەکەن دەیەوێت بەشێک لە هاوکاری ئەو وڵاتانە وەربگرێت، کە کاربۆن زۆر بەکاردەهێنن و پێویستە یارمەتی ژینگە بدەن.

هەڵکەوت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم بە 964ـی وت، “تۆڕەکە جیهانییە و کاربۆن کریدت ئیشکردنی ئەو وڵاتە پیشەسازییە گەورانەیە کە کاربۆن زۆر بەرهەم دەهێنن و وەک قەرەبوو دەبێت هاوکاری ژینگەی جیهانی بکەن بۆ کەمکردنەوەی گەرما”.

دەشڵێت، تا ئێستا پڕۆسەکە بە شێوەی کرداری نەچووەتە بوواری جێبەجێکردنەوە.