هەواڵی جۆراوجۆر لەگەڵ هێرۆ
ئاوی زێراب بە نرخی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتیان فرۆشراوە
964+
ژووری هەواڵ
-لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە شەمعەی باڵچوخ لە بەکرەجۆ داخرا بەهۆی ئەوەی ئاوی زێرابی بە نرخی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتیان فرۆشتووە.
-سێ رۆژ پێش ئێستا، لەڕێگەی كەسێكەوە لە ناو كەمپی هۆل دوو كچی دیكەی ئێزدی لەلایەن رێكراوی رزگاریكردنی رفێنراوانی ئێزدیەكانەوە رزگاركران و گەڕانەوە ناوكەسوكاریان.
-لە شەقامی بازنەی مەلیك مەحمود لە سلێمانی لەكۆی 20 بیری ئاو تەنیا شەش یان ئاویان هەیە و ئەوانی دیكە بێ ئاون.
-11 رۆژە خاڵی سنووری شوشمێ كراوەتەوە، دوو هەزار گەشتیار هاتوچۆیان لە سنوورەكەوە كردووە.
-كشتو‌كاڵى به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ڵێت، ته‌نیا ئه‌مساڵ نزیكه‌ى 37 هه‌زار دۆنم زه‌وى بۆ به‌رهه‌می جیاجیا چێنراوه، له‌ناویاندا زۆرترین رووبه‌ر به‌ر چاندنى په‌تاته كه‌تووه.