له‌ داره‌توو شه‌قام و پەرژین و پارک دروستده‌كرێن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش له‌یه‌ك كاتدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزارى جێبه‌جێده‌كرێن، له‌وانه‌ش دروستكردنى رێگا، شه‌قامى كۆڵانه‌كان، پارك و په‌رژین.

ته‌واوى ئه‌و سێ پڕۆژانه‌ بە گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و 700 ملیۆن دینار جێبه‌جێ ده‌كرێن.

کاروان شەھاب، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی دارەتوو به‌ 964ـى وت، ده‌ست به‌ دروستکردنی دوو شه‌قامى 40 مەتری و شه‌قامێكی 20 مه‌ترى كراوه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌وانه‌ شه‌قامى ناو كۆڵانه‌كان و دانانی پەرژین و دروستکردنی پارک، له‌ جێبه‌جێ كردندان و لەسەر بودجەی پێشینەی مانگانەی شارەوانی دارەتوو جێبەجێ دەکرێن.