10 دۆنم پوش و پاوان لە گەرمک سووتا

964+

زەید كۆچەر

ئاگر لە گوندی گەرمكی ناحیەی كەڵەكچی كەوتەوە و 10 دۆنم زەوی پوش و پاوان سووتا.

شەریف گۆران، دانیشتوی گوندی گەرمكە و شایەتحاڵی ئاگرەكەیە بە 964ی وت، جوتیاران و دانیشتوانی گوندەكە هەستان بە كوژانەوەی ئاگرەكە، بەڵام 10 دۆنم پوش و پاوانی دەشتەكانی گوندەكە سووتاندووە و 15 بۆری ئاویش سووتاوە.

بەرگری شارستانی كەڵكچی بە 964ی وت، هۆكاری ئاگرەكە نازانین چییە، بەڵام بە هەوڵی جوتیاران و بەرگری شارستانی كۆنترۆڵكراوە.

گوندی گەرمك نۆ كیلۆمەتر لە ناحیەی كەڵەكچیەوە دوورە، زۆربەی دانیشتوانەكەی بە جوتیاری و كشتوكاڵەوە سەرقاڵن.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد