لە شەو و رۆژێکدا 15 ملیۆن کەس سەردانی لینکی دامەزراندنیان کردووە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لینکی دامەزراندنی کارمەندی ئاسایش بە شێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 15 ملیۆن کەس سەردانی ئەو لینکەیان کردووە.

ئەمڕۆ 4.7.2023 وەزارەتی ناوخۆ لینکی دامەزراندنەکەی کارا کرد، هەر کارمەندێک ئەگەر ناوی دەربچێت بۆ ماوەی سێ ساڵ بەشێوەی گرێبەست وەک کارمەندی ئاسایشی عێراق بە مووچەی مانگانەی 500 هەزار دینار دادەمەزرێت.

لە سنووری پارێزگای هەولێر هاوڵاتیانی سنووری دەڤەری مەخمور، قەراج، گوێڕ، دیبەگە و مەلاقەرە دەتوانن فۆرمەکە پڕ بکەنەوە، لەگەڵ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی دەکەونە سنووری ناوچەی کێشەلەسەر.

زۆری ژمارەی سەردانیکەرانی ئەو لینکە لە کاتێکدایە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق تەنیا 37 هەزار کەسی پێویستە بە شێوەی گرێبەست دایانمەزرێنێت، لینکەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارا دەبێت دواتر دادەخرێت.

لێرە دەتوانیت سەردانی لینکی دامەزراندنەکە بکەیت.