13 بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 20 کەس لە زیندانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە، کە 13یان کورد بوون.

چوار لەو بەندکراوانە لە ژێر ئەشکەنجە و حەوتیشیان بەهۆی درەنگ گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش بە هۆکاری جیاجیاوە بوون.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ، کە تایبەتە بە چاودێریکردنی رەوشی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 4.7.2023 بڵاویکردووەتەوە، حکومەتی ئێران هیچ کاتێک نەیهێشتووە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بچنە زیندانەکانەوە و لە رەوشی زیندانییەکان بکۆڵنەوە.