تاقانەکەی دایکی فەڕەنسای هێناوەتە جۆش

964+

بەشی کوردی

ناهل ئەو کوڕە 17 ساڵە تاقانەیەی سەرلەبەیانی رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2023 لە شارۆچکەی نانتێغ نزیک لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە دەستی پۆلیسی هاتوچۆ کوژرا

پۆلیسەکان فیشەکیان ناوە بە سنگیەوە، لەبەرئەوەی نەوەستاوە و وەڵامی پرسیارەکانی نەداونەتەوە

ئەمە بووە هەڵگیرسانی خۆپیشاندان و توندوتیژی لە زۆربەی شارەکانی فەڕەنسا

وای لێهاتووە کە شەوی 1 لەسەر 2ـی تەمموز، چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سەرۆکی شارەوانی شاری لێلیغوس و قاچی هاوسەرەکەیان شکاندووە

خۆپیشاندەران، کە زۆرینەیان لە مێرمنداڵ و گەنجان پێکدێن دەڵێن ئەمە لە پۆلیسی وڵاتەکەیان قبوڵ ناکەن، چۆن دەبێت وەڵامی نەوەستان بۆ پۆلیسی هاتوچۆ کوشتن بێت؟

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت پەیامەکەتان گەیشت و دادپەروەری جێبەجێ دەکەین بەڵام بڕۆنەوە ماڵەکانتان و چیتر ناوبازاڕەکان تێکمەدەن بەسەر یەکدا

ئەمڕۆ پێنجەم رۆژە خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و هێشتا دیار نییە تاوەکو کەی فەڕەنسا ئارام نابێتەوە، ئەگەرچی لە بەشێک لە ناوچەکان قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە بۆ کەسانی خوار 16 ساڵ و لە کاتژمێر 9ی شەوەوە بۆیان نییە لە دەرەوە بن