كوشتارگه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه ساردکەرەوەی نییە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه كوشتارگه‌كه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه مه‌ترسیداره و هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستى تێدا نییه.
دکتۆر دڵنیا فاروق، سه‌رۆكى لیژنه‌كانى قایمقامیه‌تى هه‌ڵه‌بجه بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه كوشتارگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به‌هۆى چه‌ند هۆكارێكه‌وه مه‌ترسیداره و ناكرێت كاره‌كانى به‌وشێوه‌یه به‌ڕێوه بچێت.
وتیشی “هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستى نیه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساردكه‌ره‌وه له كوشتارگه‌یه نیه راسته‌وخۆ دواى سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ، گۆشته‌كه ده‌درێته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ى، ئه‌وه‌ش مه‌ترسیداره”.
دکتۆر دڵنیا فاروق، روونیكرده‌وه كه ئه‌و كوشتارگه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته ناو شارى هه‌ڵه‌بجه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك دروستكردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌ماوه‌ى رابردودا چاودێرانى ته‌ندروستى داواى دروستكردنى كوشتارگه‌یه‌كی تازه‌یان له ده‌ره‌وه‌ى شارى هه‌ڵه‌بجه كردووه به‌ڵام تا ئێستا دروست نه‌كراوه.
دکتۆر دڵنیا فاروق، باس له‌وه‌شده‌كات ته‌نانه‌ت ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ى ئێستا نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و كۆنیه‌ى خۆیه‌وه كاره‌كانى تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى هه‌ڵه‌بجه بۆ دوو رۆژى جه‌ژن بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو رۆژه‌دا زیاتر له 450 ئاژه‌ڵى جۆراوجۆر بۆ مه‌به‌ستى قوربانیكردن له‌و كوشتارگه‌یه سه‌ربڕاون، له‌ناویاندا 332 مه‌ڕه بزن و 120 وڵاغ.