داوا دەکرێت رێگەکان قیر بکرێن
زەڵم جمەی دێت و پڕە لەگەشتیار
+964
گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئامادەكاریی دەكات بۆ گەشتیاران و هەڵمەتێكی بۆ پاككردنەوەی سەرچاوەی ئاوی زەڵمی ئەنجام داوە، گەشتیارێكی زۆریش سەردانی
تاڤگەكەیان كردووە.
لە ناو رووباری زەڵم، دەستكراوە بە كۆكردنەوەی دەبە و دایبی و زبڵ و پیسی ناو چەمەكە، بۆ ئەوەی گەشتیارەكان بێتاق نەبن و بتوانن لە شوێنێكی باش دابنیشن و چێژ لە پشووی جەژن وەربگرن.
بەشێكی زۆر لە گەشتیارانی خوارووی عێراق سەردانی سەرچاوەی زەڵم و سەیرانگای ئەحمەدئاوا دەكەن، بە پاس و كۆستەر لە شوێنە دوورەكانی عێراقەوە سەردانی زەڵم دەكەن، گەشتیارەكان دوای نانخواردن و چاخواردن لەسەر جادە و بندارەكان گۆرانی دەڵێن و سەما و هەڵپەڕكێ دەكەن
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد