تەنیا لە كوشتارگەكان نەبێت
ئاژەڵەکانی خانکێ لە ژورەوە سەردەبڕدرێن
+964
لە كوشتارگەی خانكێ ئاژەڵێكی زۆر بۆ سەربڕین ئامادەكراوە، رێگری دەكرێت لە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی كوشتارگەكان.
نزار جەمیل، سەرپەرشتیاری سەربڕخانەی دهۆكی هاوچەرخ لە كوشتارگەكەیەوە قسە بۆ هێڤی دێوالیی پەیامنێری 964 دەكات و دەڵێت، لێرە هەموو جۆرە ئامێرێكی پێوست و پشكنینی پێویست هەیە بۆ سەربڕینی ئاژەڵ بە شێوەیەكی تەندروست، رێگەش نادەین لە دەرەوەی ئەم شوێنەوە هیچ جۆرە ئاژەڵێكی دیكە سەرببڕددرێت.
لە خانكێ ئەمساڵ مەڕ، بزن، جوانەگا، گیسك، كاوڕ و مانگا سەربڕدراوە، گۆشتەكەی پەل پەل دەكرێت و دەكرێتە ناو عەلاگەوە و هەر ماڵێكی هەژار دوو بۆ سێ كیلۆ گۆشتی نەرمە و گۆشتی بە ئێسقانەوە وەردەگرێت.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد