باوکی عامر سەعاتی بۆ عەبدولکەریم قاسم چاککردووەتەوە
964+
راژان باجەلان
بنەماڵەیەک لە گەرمیان نزیکەی 70 ساڵە خەریکی پیشەی سەعاتچێتین و لە مێژوویاندا هەیە کە سەعاتیان بۆ عەبدولکەریم قاسم چاککردووەتەوە.
عەبدولکەریم قاسم، لە ساڵی 1958 بوو بە سەرۆکوەزیرانی عێراق کاتێک شۆڕشی 14ی تەمموز سەریگرت و سیستمی پاشایەتی لە وڵاتەکە کۆتایی پێهێندرا.
عامر مەحمود، نزیکەی 40 ساڵە پیشەکەی باوکی گرتووەتە دەست و دەڵێت، هەرچەندە ئەم پیشەیە ئێستا خێری وەک جاران نییە، بەڵام وەک رێزێک بۆ باوکی دەستبەرداری نابن.