شەوی رابردوو لە هەولێر چی روویدا
964+
شۆرش هەركی
شەوی رابردوو لە هەولێر كەسێك دەستڕێژی گوللە لە ماڵی خەزوری كرد و بەهۆیەوە كەسێك دەكوژرێت و كەسێكی دیكەش بریندار بوو.
عەقید ئەردەڵان، وتەبێژی ئاسایشی هەولێر بە 964ی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی گوڵانی شاری هەولێر، كەسێك دەستڕێژی گوللە لە ماڵی خەزوری كرد و بەهۆیەوە هاوسەركەی كوشت و خوشكی هاوسەرەكەشی برینداركرد.
رووداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە بووە، شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان ژن و پیاوەكەدا دروستبووە، دەسترێژی گوللەی لە ماڵی خەزوری كردووە و بووەتە هۆی قوربانی دروستبووە.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە، تەقەكەرەكە بە مادەی 446 داواكراوە و تا ئیستاش زانیاری نییە كە دەستگیركراوە یاخود نا.
بریندارەكەش لە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێرە و چارەسەری بۆكراوەرەوانەی ماڵەوە كراوە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد