لە شێخان

كەسێك گیانی لە دەست دا و شەشی دیکەش بریندار بوون

+964
كوردستان ئەحمه‌د

لە شێخان بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لە دەست دا و شەش كەسی دیكەش بریندار بوون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سەرەکیی دهۆک – شێخان لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا و شەش کەسی دیكه‌ش برینداربوون.
رووداوەكە بە هۆی خێرایی لێخوڕینەوە بووە و ئۆتۆمبێلەكان یه‌كتریان تێپه‌ڕاندووه‌ و بەم هۆیەوە رووداوەكە دروست بووه‌.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شێخان و لە ژێر چارەسەری پزیشكیدان.