به‌رزترین لووتكه‌ له‌ زنجیرە چیای کارۆخ دیاریكرا

964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گرووپی شاخەوانیی ڕاپەڕین، گه‌شتێكی شاخڕه‌وییان بۆ زنجیره‌ جیاكانى كاروخ ئه‌نجام دا و به‌رزترین لووتكه‌ى ئه‌و چیایه‌یان ده‌ستنیشان كرد.

قۆپی دوو دەری، به‌رزترین لووتكه‌ى چیاى كارۆخه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ قەزای رواندز له‌ سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، بەرزییەکەی دوو هه‌زار و 661 مەترە لە سه‌ر ئاستی رووی دەریاوە .

راگه‌یاندنى گرووپی شاخه‌وانیى راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ گه‌شتى ئه‌مجاره‌ى گرووپه‌كه‌یان بۆ به‌رزترین خاڵى لووتكه‌ى چیاى كاروخ بووه‌، توانیویانە تابلۆى زانیارییه‌كان له‌سه‌ر به‌رزترین لووتكه‌ى چیاکە بچه‌قێنن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لە گەشتەکەیاندا تیمی تایبەتی هەرسێ گرووپی شاخەوانی شەقڵاوە، پیرمام و راپەڕین بەشداربوونه‌.

هەروەها رایانگەیاندووە، رێگای سەرکەوتن بەرەو لووتکەكه‌ زۆر ناخۆشە و  رێگەی نییە و بۆ هەموو کەسێکیش گونجاو نییە بە بێ رێبەرێکی شارەزا سەردانی بکات.