لە تەرللوەرد داعش هێرشی كرد و سێ سەرباز كوژران
+964
كوردستان ئەحمەد
كاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ داعش لە سنووری تەللوەرد هێرشی كردەسەر سوپای عێراق و دوو ئەفسەر و سەربازێك لە سوپای عێراق كوژران.
تەللوەرد دەكەوێتە باشووری كەركوك ناوچەی جێناكۆكە لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقدا، لە بەری كەركوكەوە و فەوجی یەكی لیوای 32ی فیرقەی 8ی سوپای عێراقی لێیە.
جەودەت عەساف، فەرماندە لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، بە964ی وت، ئەمشەو كاتژمێر دوو هێرشەكە ئەنجامدراوە و دوو ئەفسەری پلە باڵا و سەربازێك لە سوپای عێراق كوژراون.
شەوی رابردوو رەشەبا و خۆڵبارین لە سنووری تەللوەرد هەبووە، هەر كاتێكیش كەشوهەوا بەو شێوەبە بێت سوپای عێراق دەكەوێتە ئینزارەوە و ئەگەری هێرشی داعش هەیە، جەودەت عەسعاف وای وت.
964بەدواداچوونی زیاتری بۆ كرد، لە سنووری ئەمبەری تەللوەرد و ناوچە جێناكۆكەكان كە لە دەستی داعشدایە هیچ هێرشێكی چەكدارانی داعش نەبوو.
، وریا زیارەتی فەرماندەی لیوای 21ی هێزەكانی پێشمەرگە ئەم زانیارییانەی بۆ 964 وت، داعش هیچ هێرشێكی لە ژێر سنووری كۆنارۆڵی ناوچەكانی پێشمەرگە نەبووە شەوی رابردوو هێزەكانیشیان بە بەردەوام لە ئامادەباشیدان.
حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دوو لیوایان پڕ چەك كردووە بۆ ئەوەی ئەو ناوچانەی لە بۆشایی ئەمنیدان پڕ بكەنەوە و رێگە بە هێرشی چەكدارانی داعش و گرووپە چەكدارەكانی دیكە نەدرێت.
هێزە هاوبەشەکە لە لیوای 20ـی پێشمەرگە و لیوای 66ـی سوپای عێراق پێکدێن، سەرپەرشتیاری یەکێک لە لیواکان کوردە و جێگرەکەی لە نەتەوەی عەرەبە، ئەوی دیکەشیان فەرماندەکەی عەرەبە و جێگرەکەی لە کوردە