کەرکوک.. کچێکی 8 مانگە کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەستدەدات

964+

کاروان ساڵحی – کاروان

لە کۆمەڵگایەکی نیشتەجێبون لە باشوری کەرکوک منداڵێکی تەمەن هەشت مانگ بەهۆی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، کچێکی تەمەن هەشت مانگ بە ناوی فەرەح نەجم جبوری، بەهۆی دەستکاری کردنی سەلاجەی ماڵەکەیان کارەبا دەیگرێت و گیان لەدەست دەدات.

کۆمەڵگای نیشتەجێبونی سەیادە دەکەوێتە باشوری کەرکوک لە نزیک بینای نوێی پارێزگای کەرکوک و زۆربەی دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی عرەبی حەویجە پێکهاتوە.

عەدنان عەبد، موختاری کۆمەڵگای نیشتەجێبونی سەیادە بە 964ـی وت، منداڵێکی هەشت مانگ، بەبێ ئاگاداری ماڵەوەیان دەستی لە ماتۆڕی بەفرگر (سەلاجە) دابوو، بەو هۆیەوە کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا .

پێداچوونەوە: توانا نەقی