حەوت کەسی یەک خێزانن
باندێکی جادووگەر دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی جادووگەر و مادەی هۆشبەری لە قەزای چەمچەماڵ راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 4.6.2023، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، حەوت کەسیان بە تۆمەتی سحر و چادوو هەروەها بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە.
ئەوەش هاتووە، دوای وەرگرتنی زانیاری ورد و بە فەرمانی دادوەر توانیویانە ئەو حەوت کەسە کە ئەندامی یەک خێزانن دەستگیربکەن کە هاستاون بە ئانجامدانی جادوو نوشتە لە هاوڵاتیان بە رێگەی جیاواز و بۆ مەبەستی جیاواز.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش و کریستاڵ.
ئەو کەرەستانەش کە لە سحر و جودا بەکاریان هێناوە بە پێی ئەو وێنانەی ئاسیاش بڵاوکردووەتەوە پێکهاتوون لە ئێسکی باڵندەی بچووک و متومورو هەروەها پەیکەری بچوک بچوک .
دەشڵێت، بە فەرمانی دادوەر دەست بەسەر سەرجەم ئەو کەلوپەل و کەرەستە و وێنانەدا گیراوە کە جادوو سحریان پێکردووە، لەئێستادا تۆمەتبارەکان بە مادەی 25 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.