ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران دەکرێت

964+

فەرمان سادق

کەشی ئاسمانی ئەمڕۆی کوردستان ئاسمان هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانیش دەکرێت بە تایبەت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ سێشەممە 23.5.2023

کەش/ ئاسمان کەمێک هەورى بەرز دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆڕێت بۆ هەورى مامناوەند لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم، هەروەها ناوچە سنوورییەکان و هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەرى نمە باران هەیە. 
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
خێراى با/ مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با/ باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.

سبەی چوارشەممە 24.5.2023
کەش/ ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێک ناوچە دەگۆڕدرێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە گۆڕانێکی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت. 
خێراى با/ مامناوەند دەبێت (15-25 ) کم/ک .
ئاراستەی با/ گۆڕاو دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 32 پلەى سیلیزى
دهۆک: 34 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 38 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 34 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 34 پلەى سیلیزى
سۆران: 31 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 39 پلەى سیلیزى