"بارانی زیاتر دەبارێت"

لە 12 كاتژمێری رابردوودا چەند باران باریوە؟

+964
كوردستان ئەحمەد

لە 12 کاتژمێری رابردوودا لە دوبس زۆرترین و لە چەمچەماڵ كەمترین باران باریوە.

بەشی پێشبیئی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم، رێژەی بارانبارینی لە 12 كاتژمێری رابردوو راگەیاند، بە پێی رێژەكە بێت لە دوبس زۆرترین و لە چەمچەماڵ كەمترین باران باریوە.

بارانى 12 کاتژمێری رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

پیرمام 0.5 ملم
سلێمانى 0.5 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
حاجى ئۆمەران 0.4 ملم
کەرکوک دڵۆپ دڵۆپ
دووز 2.4 ملم

مەودای بینینى ئاسۆیی هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم

هەولێر 10 کم
پیرمام 10 کم
سلێمانى 8 کم
چەمچەماڵ 6 کم
دهۆک 9 کم
زاخۆ 10 کم
کەرکووک 9 کم
دووز 6 کم

هەر بەپێی پێشبینییەكان چاوەڕێ دەكرێت، شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان بكات.