توکە سپیەکەی دۆڵی ئالانە چییە؟
964+
ئاکام غەفور – خەلیفان
چەند رۆژێکە توکێکی سپی لە شێوەی لۆکە لە دۆلی ئالانە دەرکەوتووە ، بە ناوچەکەدا بڵاوبووتەوە و وەک بەفر دەردەکەوێت.
تۆڕی 964 ساغ کردنەوەی بۆ ئەو بابەتە کردوو دەرکەوتووە کە بە هۆی زۆری باران بارینی ئەمسال ئەم توکە دەرکەوتووە و لە دارەکانی بی، چنار و سپیندار دروست دەبێت.
964 بۆ سۆراغی ئەو بابەتە پەیوەندی بە مەغدید حریف ئەحمەد مدیر ناحیەی خەلیفان کرد بەلام ژمارەکەی داخرا بوو.
بە وتەی دانیشتوانی دۆڵی ئالانە، هەموو ساڵێک دارەکان ئەم توکەیان دەرکردووە، بەڵام هیچ ساڵێک بەم شێوەیە زۆر نەبووە، یەکم جارە بەم شێوەیە دەردەکەوێت
دەشلێن، زۆری باران بارینی ئەم ساڵ هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم توکە لەگەل باران تەشەنەی سەندووە.
دۆڵی ئالانە پێنج کیلۆمەتر لە ناحیەی خەلیفانەوە دوورە، ناوچەیەکی گەشتیاری سنوری پارێزگای هەولێرە، نزیکەی 10 گوند بونی هەیە لە دۆڵەکە و بەوە ناسراوە کە سەوزایی و دارێکی زۆری لێیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی