یونسێف هاوكاریى چالاكییه‌كانى منداڵانى كه‌لار ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوى یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بۆ چالاكی جۆراوجۆر، هاوكاریی مندڵانى قه‌زاى كه‌لار ده‌كات، چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌رمیانیش ده‌ڵێت، رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆرى منداڵان روو له چالاكییه‌كان ده‌كه‌ن.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیى چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان بڵاویكرده‌وه، لە چوارچێوەی پڕۆژەی پاراستنی منداڵاندا، بەڕێوەبەرایەتییه گشتییه‌كه‌یان بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی یونسێف چالاکییەکانی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان لەم ساڵدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتییان بەڕێوەدەبات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه، چالاکییەکانی ئەم سەنتەرە خۆی لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن، پێشکەشکردنی سیمیناری وشیاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، هـونـەری ، وەرزش ، کـۆمپیتەر و دروومان دەبینێتەوە.
به‌شی راگه‌یاندنى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه، ده‌شڵێت “ژمارەیەکی بەرچاوى منداڵان، رۆژانە روو لەم سەنتەرە دەکەن، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خول و چالاکییە جۆراوجۆرەکانی سەنتەرەکە”.