تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی باڵا دوادەخرێت؟

964+

فەهمی نەبی

لەگەڵ بڵاوبونەوەی دەنگۆی دواخستنی ئەو وادەیەی بۆ تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ ئاستەکانی ماستەر و دکتۆرا هەبوو، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە هەبێت.

وا بڕیارە رۆژی 29.5 تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا ئەنجام بدرێت، چەند رۆژێکە دەنگۆی دواخستنی ئەو تاقیکردنەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە بە 964ی وت، “تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دواخستنی ئەو تاقیکردنەوەیە، چونکە هێشتا 20 رۆژی ماوە، وادەی تاقیکردنەوەکە وەک خۆیەتی”.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پلانی پەسندکراوی خوێندنی باڵا، بۆ ئاستەکانی ماستەر، دبلۆمی باڵا، دبلۆمی باڵای یەک ساڵە و دکتۆرای راگەیاند.

بە گوێرەی پلانی پەسندکراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، حەوت هەزار و 614 کورسی تەرخانکراوە بۆ هەموو ئاستەکان.