نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
نرخی زێر لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو بەرزبووەتەوە و لەسەر ئاستی جیهانیشدا نرخەكەی نزمە

ئێستا نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 465000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 415000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 350000 دیناری عێراقی

لە هەندرێن وەرتێ، سەرۆكی سەندیكای زێڕینگەرانی كوردستانمان پرسی، بۆچی نرخی زێڕ بەرزبوەتەوە، وتی “پەیوەندی بە نزمبونەوەی نرخی دۆلارەوە هەیە، تا دۆلار نزم ببێتەوە زێڕ بەرزتر دەبێتەوە لەبەر ئەوەی لە دەرەوە بە دۆلار دەكڕدرێت و لە ناوخۆش بە دینار مامەڵەی لەگەڵ پێوەدەكرێت.

زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە ئەگەر دۆلار لە ناوخۆدا زیاتر بەرزببێتەوە، ئەگەریش لە جیهاندا نرخی دۆلار داببەزێت بەراورد بە دراوە جیهانییەكانی دیكە، ئەوا نرخی زێڕ لە ناوخۆدا هەرزانتر دەبێت