به 20 فه‌رده خه‌ڵوزه‌وه دەستگیر کرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنوری ناحیەی شۆڕش هاوڵاتیەك به بیكابێك خه‌ڵووزه‌وه دەستگیر کرا و پۆلیسی دارستانیش په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى بۆ كرده‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌یبه‌نه به‌رده‌می دادوه‌ر.
به‌شی پۆلیسی دارستانى چه‌مچه‌ماڵ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له چالاكییه‌كى به‌شه‌كه‌یان ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ بنكه‌ى پۆلیسی شۆڕش بازگه‌یه‌كیان له نزیك گوندى مه‌نیله‌ى سه‌ر به ناحیه‌ى شۆڕش داناوه، له ئه‌نجامدا بیكابێك خه‌ڵوزى نایاسایی كه‌تووەته ناو بازگه‌كه‌یان و ده‌ستیان به‌سه‌ر خاوه‌ن و ئوتومبێله‌كه‌ى و باره خه‌ڵوزه‌كه‌شدا گرتووه.
پۆلیس دارستان ده‌ڵێت، دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و باره نایاساییه، به‌دواداچوونیان بۆ شوێنى دروستكردنى خه‌ڵوزه‌كه كردووه له گوندى مه‌نیله‌ى ناحیه‌ى شۆڕش و شوێنه‌كه‌شیان دۆزیوه‌ته‌و‌ه.
هه‌موو ئه‌و شتانه دوێنێ یه‌كشه‌ممه روویانداوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پۆلیسی دارستانى چه‌مچه‌ماڵ كابراى ده‌ستگیركراو ده‌به‌نه به‌رده‌مى دادوه‌ر.
ده‌شڵێن، ئه‌و خه‌ڵوزه‌ى لێی گیراوه بریتییه له 20 فه‌رده، كه به نیازبووه بۆ ساغكردنه‌وه‌ى بیباته سلێمانى.