پێڵاوی کۆنە جێگە بە پێڵاوی نوێ لێژ دەکات

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
پێڵاوی کۆنە جێگە بە پێڵاوی نوێ لێژ دەکات و یەکێک لەوانەی پێڵاوی کۆنە دەفرۆشێت دەڵێت، باشی کوالێتیەکەی وایکردووە زیاتر بکڕدرێت.
پێڵاوی کۆنە نرخیان لە 10 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ 100 دۆلار، ئەوەش لەکاتێکدایە نرخی پێڵاوی نوێ جگە لە پێڵاوە مارکەکان لە حەوت هەزارەوە تا 40 هەزار دینارن.
سورکێو قادر، تەمەنی 41 ساڵە و ماوەی 24 ساڵە لە ناو بازاڕی کۆنەکەی سلێمانی پێڵاوی کۆنە دەفڕۆشێت، ئەو بە 964ـی وت، بازاڕی پێڵاوی کۆنە زۆرباشە، چونکە کوالێتیان باشە و پێڵاوەکان بە گشتی یەک یان چەند جوتێکیان هەیە و بۆنیش ناکەن.
وتیشی “پێڵاوەکان بەپێی کەمی و زۆری لەپێکردن نرخیان دەگۆڕێت و گرانترینشیان مارکەی سکێچەرە”.
ئەو پێڵاوانە لە وڵاتانی ئەڵمانیا و سوید و نەرویج و چەند وڵاتێکی ترەوە بە دوو شێواز دەهێندرێنە کوردستان، شێوازێکیان لە وڵاتەکان بە کیلۆ دەکڕدرێت، شێوازێکی تریان هەڵبژاردەیە و کەسەکە خۆی بڕیار دەدات کام پێڵاوانە بکڕێت.
کاروان ئەحمەد، یەکێک بوو لە کڕیارانی پێڵاوی بالە و بە تۆڕی 964ی وت، “من حەزم لە پێڵاوی بالەیە لەبەرئەوەی کوالێتیان بەرزە و بۆن ناکات و زۆر بەرگەدەگرێت

پێداچوونەوە: توانا نەقی