دهۆك و نەفت یەكسانبوون

964+
زەید کۆچەر- دهۆک

ئەمڕۆ لە کەش و هەوایەکی سارد دا یانەی دهۆک لە نێو جەماوەر و یاریگای خۆی میوانداری یانەی نەفت ئەلوەستی کرد .

یاریەکە لە کاتژمێر 9:30 خولەک بەڕێوەچوو، گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە بە گەرم و گوڕی یاریەکەیان دەستپێکرد سەرەڕای  کەش و هەوای سارد لە نێو یاریگاکە ، بەڵام ئەنجامی گێمی یەکەم 0-0 کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا، یانەی نەفت ئەلوەسەت بەردەوام هێرشی ئەنجام دەدا و چەندین جار مەترسی بۆ سەر گۆڵی یانەی دهۆک دروست دەکرد.

یانەی دهۆک لە سێیەکی کۆتایی گێمی دووەم هەڵسانەوە و مەترسی لە دوای مەترسی لەسەر گۆڵی یانەی نەفت دروستکرد، بەڵام مەترسییەکان هیچ گۆڵێکی بەدوادا نەهات     .

یاریەکەش لە کۆتایی دا دوای پێنج خولەکی زیادکراو بە ئەنجامی 0-0 کۆتایی هات

بەم ئەنجامەش یانەی دهۆک لە رێزبەندی شەشەم دێت لە خولی نایابی عێراق بە 36 خاڵ، لە کاتێکدا یانەی نەفت ئەلوەسەت لە رێزبەندی 16یەم دێت و خاوەنی 24 خاڵە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد