لە نەخۆشخانەن

دوو پێشمەرگە هەورەبروسکە لێیدان

ئەحمەد شەمزین- هەولێر

بەهۆى ئەو باوبۆران و هەورەبروسکانەى ئەمشەو، دوو پێشمەرگە لە چیاى قەرەچوغ لە سنوورى مەخمور هەورەبروسکە لێیدان.

دواى رووداوەکە، هەردوو پێشمەرگەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەى رۆژئاواى هەولێر و چارەسەرى سەرەتاییان بۆ کرا.

سامان سلێمان، بەرپرسى راگەیاندنى تەندروستى هەولێر بە 964ـى وت،”دۆخى تەندروستى پێشمەرگەکان جێگیرە و مەترسیان لەسەر نەماوە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح