پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
جەوەکە هەوروهەڵایە و بارانبارینش بەردەوام دەبێت
شۆڕش قادری
هەرچەندە ئەم دوو رۆژە جەوەکە هەوروهەڵا دەبێت و بارانبارینش بەردەوام دەبێت، بەڵام پلەی گەرما بەرزتردەبێتەوە.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.10.2026 ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بارانبارین لە بەشی رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان بارانبارین بە پچڕپچڕی دەگاتە ناوچەکانی دیکەی کوردستان.
لە شەودا کاریگەری بارانبارین لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم زۆر دەبێت و لە هەندێک کاتدا ئەگەری هەورە بروسکەش هەیە.
بۆ سبەی پێنجشەممەش بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن تاوەباران دەبێت، لە شەودا کاریگەری بارانبارینەکە لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
پیرمام: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 36 پلەی سیلیزی
دهۆک: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی