سایلۆی سلێمانی رایگەیاند

بانکی بابان دەگوازرێتەوە و جوتیاران چەکی بانکی مەبەن

ئەحمەد مستەفا

سایلۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەک رایگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی بینای بانکی بابان و لەسەر داواکاری بانکەکە، دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە ئەنجام نادرێت.

واتە ئەمڕۆ و سبەینێ، جوتیارانی ناتوانن چەکی پارەکە ببەن بۆ بانکەکە.

بەپێی بڵاوکراوەکە کە لە پێگەی سایلۆی سلێمانی دانراوە، کاتێک بانکەکە ئامادەیی خۆی رابگەیەنێت بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی کارەکانی، سایلۆی سلێمانی رۆژی نوێی دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران بە شێوەی فەرمی ئاگاداری جوتیارانی لێ دەکاتەوە.