ئەم دوو رۆژە جەوەکە بەرەو فێنکی دەڕوا
کەشوهەوای ئەم دوو رۆژە
جەوەکە فێنکتر دەبێ و پاییز بەرەبەرە خۆی دەنوێنێ
شۆڕش قادری
هاوین چەند رۆژێکی کەمی ماوە و داویەتی لە کزی، جەوەکە فێنکتر دەبێ و پاییز بەرەبەرە خۆی دەنوێنێ.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 14.9.2026 ئاسمان بەگشتی ساف و ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی سێشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما لە خانەی سییەکاندا دەبێ، جگە لە گەرمیان و ناوچە گەرمەسێرەکان کە لەوێش دێتەوە سەر 41 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:37 پلەی سیلیزی
گەرمیان:41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:28 پلەی سیلیزی