"تەواو سروشتییە و ماڵی خۆم حەرام ناکەم"
هەنگوینی ئەسڵ و بەلەزەت لە عامودای رۆژئاوای کوردستانەوە
964+
ئیبراهیم حەسەن – عامودا
لە عامودای رۆژئاوای کوردستان وردە وردە وەرزی بڕینەوەی هەنگ دەستیپێکردووە و هەنگەوانان چەند جۆرە هەنگوینێکی شیرین و بەلەزەت دەخەنە بازاڕەوە.
عەبدولڕەزاق و خالید بوزۆ باوک و کوڕن و پێکەوە کاسبییەکەی خاوێن و حەڵاڵ دەکەن، ئەوان دەڵێن، “لەگەڵ هەنگی خۆماڵی و ناوخۆیی هەنگی بیانیش وەک ئیتاڵی و ئەڵمانی بەخێو دەکەین، هەنگە بیانییەکان باشترن و هەنگوینەکەیان ئەسڵترە”.
مام عەبدولڕەزاق دەڵێت، “هەنگوینەکەمان تەواو سروشتییە، شەکریان پێنادەم و ماڵی خۆم حەرام ناکەم”.
ئەوان کیلۆیەک هەنگوین دەدەن بە 20 دۆلار و جاربەجاریش لێی هەناردەی هەرێمی کوردستانی دەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری