لە هەولێر

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژی بنەماڵەکەی گەڕەکی شۆڕش دەرچوو

شۆڕش قادری

دادگای تاوانی / 3 هەولێر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی بنەماڵەکەی گەڕەکی شۆڕش دەرکرد.

کاروان سوورچی پارێزەری دۆسیەکە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 19.8.2026 یەکەم دادگایی تاوانبار ئەحمەد ئیبراهیم لە دادگای تاوانی / 3 هەولێر بەڕێوەچوو کە رۆژی 26.1.2026 سێ ئەندامی خێزانێکی لە گەڕەکی شۆڕش کوشت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دادوەر بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار دەرکرد.

ئەو تاوانبارە، رۆژی 26.1.2026 لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر دایک و باوک و کوڕێکی ئەو خێزانەی لەناو ماڵەکەی خۆیاندا کوشت و دواتر دەستگیر کرا.