بۆ تەرمى گەنجە خنکاوەکە
سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان:ئاوەکە گیراوەتەوە و بە درۆن گەڕاون
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
چوار رۆژە، گەنجێگى تەمەن 26 ساڵان لە رووبارى سیروان خنکاوە و تا ئێستاش نەدۆزراوەتەوە، هەرچەندە ئاوى بەنداوى دەربەندیخان گیرایەوە، بەڵام هیچ سەرەداوێک دەست نەکەوتووە.
جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە 964ـی وت،” لە کاتژمێر 12ـی دوێنێوە ئاوەکە گیراوەتەوە و 9 کاتژمێری پێویستە تا کاریگەرییەکەی لە کەلار هەستی پێدەکرێت. سەرباری دابەزینی ئاستی ئاوەکە و چاودێریی بەردەوامی تیمەکانی بەرگری شارستانی، خۆبەخشان و بەکارهێنانی درۆن، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرەداوێک بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە دەست نەکەوتووە.”
جەختیش دەکاتەوە، هەر رێگا و میکانیزمێک بە گونجاوبزانن، دەیگرنەبەر بۆ دۆزینەوەى تەرمەکە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح