بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەردەوام دەبێت

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشی پێشبینیکراوی بڵاوکردەوە، پە پێی پێشبینی کەشناسی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری نمە باران و  تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردبوو کاریگەرییەکەی بەردوام دەبێت لە هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە جیاوازەکانی سنووری سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی 3 بۆ 5 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ و خێرایی باش لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا.

بەرترین پلەکانی گەرماش لە شارەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت

هەولێر 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی 20 پلەی سیلیزی

دهۆک 18 پلەی سیلیزی

کەرکوک 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ 20 پلەی سیلیزی

سۆران 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان 25 پلەی سیلیزی