هەواڵەکان

دوو بەهارە سەیران و خۆشی دەبێ بە شین و شارەوانی سلێمانیش بە کۆمێنتێک شەقامەکانتان بۆ چاک دەکەن

ژووری هەواڵ

دوو بەهارە سەیران و خۆشی هاوڵاتیان دەبێ بە شین، راستە هەندێک شت قەدەرە و لەدەست کەسدا نییە، بەڵام لەم وەرزەی ساڵدا کە دەچنە سەیران، هەڵپەهەڵپ مەکەن، لەسەرخۆ بن و لە قەراغ رووبارەکانیش نزیک مەبنەوە.

پۆلیس و هاتوچۆی هەولێر قسەکەیان بردەسەر و دەستیان بەسەر ئەو ماتۆڕانەدا گرت کە چوونە لای سەیرانکەران و بێزاریان کردن.

ئەگەرچی قەراربوو بەهۆی جەنگی ئێران و ئەو دۆخەی لە ناوچەکە هاتووەتە پێش، گەشتی حاجیانی ئەمساڵ تەنیا لەڕێی وشکانییەوە بێت، بەڵام دواجار ئەو رێگا دوورەیان لەکۆڵ بووەوە و هەروەک ساڵانی پێشوو بە فڕۆکە دەفڕن.

ماوەیەکە تیمەکانی شارەوانی سلێمانی کەوتوونەتەخۆ و دەستیان کردووە بە قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان.