تا گەشتیار زیاتر بێت بازاڕیان باشترە
بە بەلەم پیاسە بە دەریاچەکەدا دەکەن
964+
میلاد جەلال
کە وەرزی بەھار و گەشت و سەیران دێت، بەلەمەوانەکانی سەر دەریاچەی دەربەندیخان بازاڕیان گەرم دەبێت و بە بەلەمەکانیان پیاسە بە گەشتیاران دەکەن.
ساڵح محەمەد خاوەنی یەکێک لەو بەلەمانەیە بە 964ـی وت، رۆژە پشووەکان گەشتیاری زۆر دێت بۆ سەیرانگای شەمێران، تا گەشتیار زیاتر بێت ئەوانیش بازاڕیان گەرمتر دەبێت.
بەیانیان دێنە سەر دەریاچەکە تاوەکو نزیک مەغریب لێرە پیاسە بە گەشتیارەکان دەکەن، بەشێکیان ھەر لەناو دەریاچەکە سوڕدەخۆن و بەشێکیشیان دەڕۆنە دورگەی ئەسپەکان، ساڵەح محەمەد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، زۆرینەی ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ئێرە لە شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە دێن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی