بەفرە

هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای پێنجوێن – سلێمانی قەدەغەکرا

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی پێنجوێن ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی مەترسی، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە رێگای (پێنجوێن – سلێمانی) راگیراوە.

رێگاوبانی پێنجوێن ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری راگرتنی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان دوای راوێژ و هەماهەنگی لەگەڵ قائیمقامی قەزاکە دراوە و تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بڕیارەکە کاری پێدەکرێت.

هۆشداری بۆ شۆفێران:

لە ئێستادا رێگای (پێنجوێن – سلێمانی) لە دۆخێکی “مەترسیدار”دایە.

داوا لە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی ئاسایی دەکرێت، تەنیا بۆ کاری “زۆر پێویست” ئەو رێگایە بەکاربهێنن.
جەختیشکراوەتەوە کە تەواوی تیمەکانی رێگاوبانی پێنجوێن لە ئەرکدان بۆ پاککردنەوەی بەفرەکە و کردنەوەی ڕێگاکە.

بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای ملەکەوەی پێنجوێن داخرا

بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای ملەکەوەی پێنجوێن داخرا