لە سلێمانییەوە

گەنجان پەیتا پەیتا بەڕێدەکەون بۆ رۆژئاوا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لە شاری سلێمانیەوە پەیتا پەتیا گەنجان خۆیان ساز و ئامادە دەکەن و دەیانەوێت بە پاس بەرەو رۆژئاوای کوردستان بۆ پشتگیری بەڕی بکەون.

یەکێک لەو گەنجانەی لە تەکیەی کاکەمەندەوە هاتووە و دەڵێت، کاتی ئەوەیە بچینە رۆژئاوا و لەوێ بەرگری لە برا کوردەکان بکەین، چونکە کوردبوون شەرەفە.

دەشڵێت، ئامادەم گەیشتمە ئەوێ شانبەشانی ئەوان چەک ‌هەڵگرم و خەبات بکەم چەنکە ئەمە رۆژی یەکبوونە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"ئەمڕۆ لە رۆژئاوا لە کەرامەتمان دراوە"