بۆ حاڵی خۆی ئەگری

هونەرمەندە دێرینەکەی سلێمانی حاڵی باش نییە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

زۆر جار ئەو وتەیەی کە دەڵێت هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە ئێستا لە ژیانی زۆرێک لە هونەرمەندە دێرینەکان دەبینرێت و ئەوەتا یەکێک لە هونەرمەندە دێرینەکانی سلێمانی بەدەست نەخۆشی و نەبوونییەوە دەناڵێنێت.

فەرەیدوون وەلی هونەرەمەندی دێرین چوار ساڵە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت و لە ماڵەوە کەوتووە، ئێستا بۆ نەخۆشخانە و دەواودەرمان پێویستی بە هاوکارییە.

ئەو هونەرمەندە بە دڵی پڕەوە بۆ 964 وتی، نەخۆشە و پەکی کەوتووە و ناشتوانێت نڕواتە دکتۆر هەر کە باسی گۆرانیش کار پڕ بە چاوەکانی دەستی کرد بە گریان.

هەر لە ماڵەکەی فەرەیدوون هونەرمەند جەزای ساز سەرۆکی کۆمەڵەی هونەری میللی سلێمانی بە 964ـی وت. هەمووان دەزانن کە کاک فەرەیدوون چەندە خزمەتی کردووە هەم بە هونەرەکەیی و هەمیش بە پێشمەرگایەتی کەچی ئێستا کەس ئاوڕی لێناداتەوە.

دەشلێت، 30 ساڵە داوای سندوقێک دەکەن بۆ هاوکاری هونەرمەندان و کەس وەڵامیان ناداتەوە داوا لە هونەرمەندان و کەسایەتیەکان دەکات کە بچن بە هانای ئەو هونەرمەندە و هونەرماندانی دیکەش کە لەماڵەوە بەهۆی نەخۆشییەوە گرفتارن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

فاخیر هەریری چووە لای کوڕی هونەرمەند جەلال سەعید و هاو...

فاخیر هەریری چووە لای کوڕی هونەرمەند جەلال سەعید و هاوکاری دەکات