"بۆنێکی پیس بڵاودەکاتەوە"
داوا دەکەن کارگەکەی پیرزین بگوازرێتەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دراوسێیەکی ئەو کارگەیەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگای پیرزینی سەر بە هەولێر سووتا، داوا دەکات کارگەکە بگوازرێتەوە و لە گەڕەکەکەیان نەمێنێت، چونکە دەڵێت لە رووی تەندروستییەوە زیانی زۆرە.
سامان جەلال، بە 964ـى وت، ماڵیان لە نزیک کارگە سووتاوەکەیە و بەهۆی بلاوکردنەوەی بۆنێکی پیس گەڕەکەکەی هەراسان کردووە و داوادەکەن بگوازرێتەوە.
دەشڵێت “بەیانیان زوو کە کارهەیە دەکەوێتە کار بۆن زەیتێکی پیس بڵاودەکاتەوە”.
ئاماژە بەوەدەکات، هەرچەندە کارگەکە لەمێژە لەو شوێنەیە بەڵام ئێستا گەڕەکەکەیان زۆر ئاوەدان بووە و پێویستە بیگوازنەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن