نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی - وێنە: 964
23 "دیاریی ساڵی نوێ"
لە سلێمانی؛ یەکەم کۆرپەی 2026 کچە
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
لە یەکەم 24 کاتژمێری ساڵی نوێدا، نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی پێشوازی لە 23 کۆرپە کرد، یەکەم منداڵی ساڵیش کچ بوو کە لە کاتژمێر 1:30 خولەکی شەودا چاوی بە دنیا هەڵهێنا.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە یەکەم رۆژی ساڵی 2026دا 23 منداڵ لەدایکبوون، کە 13یان کوڕ و 10یان کچ بوون.
ئامارەکان بە وردی:
لەدایکبوونی سروشتی: 12 حاڵەت.
نەشتەرگەریی کتوپڕ: 11 حاڵەت (کە بەراورد بە رۆژانی ئاسایی ڕێژەیەکی بەرزە).
یەکەم منداڵ: کچ بووە و کاتژمێر 1:30ی شەو لەدایکبووە.
حاڵەتێکی تایبەت:
لەناو کۆرپەکاندا، حاڵەتێکی “نەبەکام” تۆمارکراوە؛ منداڵەکە تەنیا 27 هەفتە بووە و 13 هەفتە پێش وادەی خۆی لەدایکبووە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە لە بەشی (غودەجی) نەخۆشخانەکە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، زۆربەی ئەو نەشتەرگەریانەی ئەنجامدراون کتوپڕ بوون، ئەمەش وایکردووە رۆژێکی قەرەباڵغ و جیاواز لە نەخۆشخانەی منداڵبوون بەڕێ بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح