شۆفێری تاکسیەکەی رووداوی شەقامی 60 مەتری سلێمانی

دوای دوو رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای ئەوەی بەرەبەیانی 10ـی ئەم مانگە لەسەر شەقامی 60 مەتریی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری “رەنج رۆڤەر” خۆی کێشا بە تەکسییەکدا، دوای دوو رۆژ مانەوە لە بەشی چاودێریی چڕ، شۆفێری تاکسییەکە ئشەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەکەوە، شۆفێرەکە جگە لە کاری تاکسی، وەک دابەشکری کاڵا (مەندوب) کاری کردووە و لە کاتی رووداوەکەدا لە قەراغی شەقامەکە وەستاوە، بەڵام ئۆتۆمبێلە “رەنج رۆڤەر”ـەکە کە تابلۆکەی بیانی بووە، بە خێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشاوە بە تەکسیەکە و ئەو دارەی لە ناوەڕاستی شەقامەکەدا بووە، بە جۆرێک دارەکەی شکاندووەتەوە و فڕێیداوەتە شەقامەکەی ئەوبەر.

شۆفێری تەکسیەکە دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە  گیانی سپارد، سەبارەت بە شۆفێری رەنج رۆڤەرەکەش، هەرچەندە دوای رووداوەکە لە شوێنەکە نەماوە، بەڵام شەوی رابردوو هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەستگیریان کردووە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێم...

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێمانین