مەرجێکی تێدایە

وه‌زاره‌تى دارایی نووسراوى زیادکردنی پارەی وانەبێژی بڵاوكرده‌وه‌

964+

فەرهاد حەسەن

وه‌زاره‌تى دارایی هەرێم ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە کە بەهۆیەوە پارەی مامۆستایانی  وانەبێژی پێ زیادکراوە، مەرجێکیشی تێدایە کە ئەویش پێویستە ئەو مامۆستایە (نصابى) وانەوتنەوەکەی خۆی تەواو بکات ئینجا ئەو مافەی دەدرێتێ.

بەپێی نووسراوەکە کە لە رۆژی 1.12.2025 بە ئیمزای ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی دەرچووە زیادکردنی بڕەپارەکە لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار پاڵپشته بە بڕگەی دەکەم لە کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە رێنماییە داراییەکان ژمارە 147  له 18.11.2025  تایبەت بە هەموارکردنەوەی بڕگەی یەکەمی رێنمایی وەزارەت بە ژمارە 19 ی ساڵی 2017.

پێشتریش وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان رەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە  بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک.

ئەوەش بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەستن کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.

وەزیری نوسیبووی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەو زیادەیان بۆ حساب دەکرێ و لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت.

سبەی لە هەولێر و هەڵەبجە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و و...

سبەی لە هەولێر و هەڵەبجە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ دابەشدەکرێت