زانا له ته‌قته‌قه‌وه چووه‌ته كه‌لار بۆ دۆزینه‌وه‌ى
سبه‌ى له‌ناو ئاو سۆراغى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى كه‌لار ده‌كرێت
964+
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
دواى شه‌ش رۆژ له دیارنه‌مانى، سبه‌ینێ له كه‌لار له‌وشوێنه ئاوییه‌ى گومانى لێده‌كرێت ونبووبێت، به‌دواى چاره‌نووسی گه‌نجه‌كه‌ى كه‌لاردا ده‌گه‌ڕێن.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممەى رابردوو، گەنجێک بەناوی مەھدی محەمەد، تەمەن 25 ساڵە، خوێندکاری زانکۆیە لە قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیایە لە زانکۆی گەرمیان و دانیشتووى گەڕەکی کەلاری کۆن لە قەزاكه، دوای ئەوەی لە کاتژمێر 4:00ـى لەماڵ دەچێتە دەرەوە نەگەڕاوەته‌وە، دوو رۆژ دواتر لە نزیک کەلار ماتۆڕەکەی دۆزرایەوە، ئەو جێگایەی ماتۆڕەکەی لێدۆزرایەوە پرۆژەی ئاودێری لێیە و گومان دەکرێت کەوتبێتە ناو ئاوەکە.
زانا به‌كر، غه‌واس و رزگاركه‌ر له‌رێگه‌ى سۆشیاڵ میدیاوه به‌م رووداوه‌ى زانیوه و داواى كردووه په‌یوه‌ندی پێوه‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت هاوكارى خێزانه‌كه‌یان بكات، كه‌سوكاره‌كه‌شی په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن و ئەویش لە ته‌قته‌قه‌وه چووەتە قه‌زاى كه‌لار.
زانا به 964ـى وت، سبه‌ى زوو له‌و شوێنه ئاوییه‌ى گومانی لێده‌كرێت زنبووبێت، به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت.
وتیشی “ئه‌گه‌ر له‌ناو ئاوه‌كه بێت ده‌دۆزرێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له وشكانى ونبووبێت ئه‌وان من شاره‌زاىى ئه‌م سنووره نیم”.
لایخۆشییه‌وه محەمەد خالید، باوکی گەنجە ونبوەکە به 964ـى وت، ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئێستا وه‌كو سه‌ره‌داو لایان بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى كۆڕه‌كه‌یان، ته‌نیا ماتۆڕه‌كه‌یه‌تى.
وتیشی “داوا له هێزه ئه‌منییه‌كانى سنووره‌كه ده‌كه‌م زیاتر هیممه‌تمان بۆ بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ى كوڕه‌كه‌مان”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن