چەند دیمەنێکی پاییزی دۆڵی ئالانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران - وێنە؛ 964
لە گەرمیان دەچێتەوە 23 پلەی سیلیزی
کەشەکە ئاسایی بووەوە و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
964+
شۆڕش قادری
کەشەکە ئاسایی بووەوە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، سبەی بەیانیش لە هەندێک لە ناوچەکان تەمومژ دەبێت، بۆیە کە زوو لە ماڵ هاتنەدەر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 17.11.2025 ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبوونی تەم لەکاتەکانی بەیانی زوودا بەتایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەی گەرماش دوو بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە و لە گەرمیان دەچێتەوە 23 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی