هەولێر

سێ ملیار و نیو بۆ نۆژەنکردنەوەی 100 مەتری تەرخان کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

بە گوژمەی، سێ ملیار و 550 ملیۆن دینار دەستکرا بە سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامی 100 مەتری هەولێر، ئەو چاڵ و چۆڵییەی لە شەقامەکە هەبووە، بە قیری ناوێ پڕدەکرێنەوە.

پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، بە گوژمەی سێ ملیار و 550 ملیۆن دینار، لە سەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی ئەمڕۆ دەست بە قیڕتاوکردنی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و سەرلەنوێ قیرتاوکردنی شەقامی 100 مەتری کراوە.

ماوەکەی لە چوار رێیانی مەخمور تاوەکو چوار رێیانی موسڵ دەبێ.

لەبارەی رووبەری پڕۆژەکە و قۆناغی کارەکانی، پارێزگای هەولێر دەڵێ، بەدرێژی 8 كیلۆمەتر بەهەردوو دیوی شەقامەكە وەك قۆناغی یەكەم کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەستی پێکردووە و لەو نزیکانە بە کۆتادێت.

بانکی خوێنی هەولێر ده‌ڵێت؛ ملیۆنێك یەكەی خوێنمان گەیا...

بانکی خوێنی هەولێر ده‌ڵێت؛ ملیۆنێك یەكەی خوێنمان گەیاندووەتە نەخۆش و هاوڵاتیان