لە کفری

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێک گیانی لەدەستدا 

توانا نەقی

لەگەڕەکی هەواری نوێ لە ەزای کفری ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی هەواری نوێی قەزای کفری  ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب منداڵێکی تەمەن یەک ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی مادەی 24ـی هاتوچۆ بەندکراوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.