گەڕەکێکی تەمەن 300 ساڵەی دهۆک فەرامۆشکراوە
964+
هێڤی دێوالی- دهۆک
گەڕەکی برایەتی لە پارێزگای دهۆک، مێژوویەکی 300 ساڵەی هەیە و بۆ یەکەمجار مەسیحیەکان دروستیانکردووە، ئێستا وەک دەردەکەوێت یەکێکە لە گەڕەکە فەرامۆشکراوەکانی ئەو پارێزگایە.
حیکمەت خوشو هورمز، موختاری گەڕەکی برایەتییە، باوک و باپیرانی لەو گەڕەکە ژیاون، بۆ 964 قسەیکرد، ئەو دەڵێت، سەرەتا ناوی گەڕەکی مەسیحیەکان بوو، تەنیا مەسیحی لێرە دەژیان، بەڵام دواتر موسڵمان و ئێزدی و ئاینزای تر هاتنە گەڕەکەکە، ناوەکەی گۆڕا بۆ گەڕەکی برایەتی.
بەگوێرەی قسەی حکمەت خوشو بێت، پێشووتر 500 ماڵ لە گەڕەکی برایەتی دەژیان، بەڵام ئێستا نزیکەی 100 ماڵ لەو گەڕەکە ماون، پارێزگا رێگا نادات خانووەکان دوبارە نۆژنەبکرێنەوە بە بیانووی دێرینی گەڕەکەکە.
گەڕەکی برایەتی دەکەوێتە چەقی بازاڕی شاری دهۆک.
پێداچوونەوەی فەهمی نەبی
+3